گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سێ جۆر باج دەدەین’’

کۆڕەک تیلیکۆم لەسەر هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

2020.11.16 - 20:42
App store icon Play store icon Play store icon
کۆڕەک تیلیکۆم لەسەر هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم بڕیارەکەى دادگای عێراقی بۆ هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری نوێکردنەوەى مۆڵەتی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن بە "بڕیارێکی سەرسوڕهێنەر" ناوبردووە و دەڵێت، "ئەم بڕیارە لە دژی ڕێکترین و باشترین کەرت لە هەموو عێراقە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، کۆمپانیاکە جەخت دەکاتەوە کە "کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن تاکە کۆمپانیان کە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردن ملیۆنەها دۆلاریان بە دوڵەت داوە،" بەڵام باسی لە کەڵەکەبوونی قەرزەکانی حکومەتی نەکردووە.

 

دەشڵێت، "کۆمپانیاکانمان بەهاوبەشی دەوڵەت دادەنرێن کە بە شێوازێک سێ جۆر باج دەدەن."

 

ڕۆژی یەکشەممە (15ى تشرینى دووەمى 2020)، لەسەر بنەماى سکاڵایەکى پەرلەمانتارێکى عێراق بەهۆى چەند کەیسێکەوە لەوانە بوونى گەندەڵى و کەمتەرخەمى، دادگا بڕیارى ڕاگرتنى نوێکردنەوەى گرێبەستى کۆمپانیاکانى مۆبایلى دەرکرد.  

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

بەپێی بڕیارێکی سەرسورهێنەری دادگای عێراق مۆڵەتی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن نوێ ناکرێتەوە، ئەم بڕیارە لە دژی ڕێکترین و باشترین کەرت لە هەموو عێراقە. لە کاتێکدا کە یەکێکە لە قورسترین کەرتەکان لەڕووی بەڕێوەبردن، چونکە بۆ هەزاران تاوەر پێویستی بە بەستنەوەو دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری هەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تاکە کەرتە کە لە جیهاندا بەردەوام لە گەشەسەندندایە، هەروەها تاکە کەرتە کە بە بەردەوامی و لە 24 کاتژمێردا خزمەتگوزارییەکانی بەبێ وەستان پێشکەش دەکات. بۆ زانیاریی هەموو هاوڵاتییەکی عێراقی، کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن تاکە کۆمپانیان کە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردن ملیۆنەها دۆلاریان بە دوڵەت داوە. کۆمپانیاکانمان بەهاوبەشی دەوڵەت دادەنرێن کە بە شێوازێک سێ جۆر باج دەدەن، ئەوانیش:
- 15 % ی کۆی داهات
- 15 % ی کۆی قازانج
- 20 % ی کۆی داهات وەکوو باجی فرۆشتن.
کەرتی پەیوەندیکردن یەکەم کەرت بوو کە لەکاتی فریاکەوتن و لەناکاوی نیشتیمانیدا هەڵمەتی بەخشینی پێشکەش بەڕێکخراوە حکومی و ناحکومییەکان کرد، وەكو یارمەتیدانی ئاوارەبووەکان لەکاتی شەڕی تیرۆری داعش و هەروەها لەکاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا کە لەم دواییانەدا سەری هەڵدا.
هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن ڕۆڵێکی سەرەکیان لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان هەبووە و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پشتگیری و سپۆنسەریان کردووە.
کورەك تیلیکۆم شانازی بەمێژووی خۆی دەکات کە بەشێکە لە بنیاتنانی عێراق و تاکە کۆمپانیا لەنێو کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن کە باشترین خزمەتگوزارییەکانی لە سەرانسەری عێراق پێشکەش کردووە.

ئەرکی هەموو کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن ئەوەیە کە باشترین و نوێترین تەکنەلۆجیا پێشکەش بەهاونیشتمانیان بکەن کە دەبوایە زۆر پێش ئێستا خزمەتگوزاری نەوەی چوارەم 4G مان لە ووڵاتەکەماندا هەبێت، لەکاتێكدا کە جیهان ئێستا کار بە 5G دەکات، پێمان وایە بڕیاری نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن زیانی سەرەکی بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت. دەبوایە لەکاتی دەرکردنی بڕیارێکی لەمجۆرە پێشنیازێکی باشتریان پێشکەشیان کردبوایە، کە ئاشکرایە هیچ بژاردەیەکی تر نییە جگە لە درێژکردنەوە، چونکە بەم بڕیارە هاوڵاتی زەرەرمەندی یەکەم دەبێت لە دواکەوتن و ڕاگرتنی کارپێخستنی تەکنەلۆجیا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نوێ بۆئەوەی بەردەوام لەگەڵ جیهان لەپێشکەوتن دابین. هەروەها جگە لەوەی کە لەسەرداواکاری حکومەت و دەستەی پەیوەندییەکان، بڕی سەدان ملیۆن لەسەر تۆڕی 4G خەرج کراوە. کورەک تیلیکۆم بەردەوام دەبێت لەکارکردن بۆ ئەوەی هەمیشە باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیانی عێراق دابین بکات.