گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری زیاتر

لاهور شێخ جەنگی لەبارەی ’’ڕێگەچارەی كێشەی موچەخۆرانی هەرێم’’ سوپاسی عەمار حەکیم دەکات

2020.11.16 - 19:57
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی لەبارەی ’’ڕێگەچارەی كێشەی موچەخۆرانی هەرێم’’ سوپاسی عەمار حەکیم دەکات

ناس کورد-

لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدا، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکى یەکێتی سوپاسی عەمار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتی حیکمەی کرد بەهۆی "هەوڵەکانی لەپێناو دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ كێشەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکى یەکێتی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (16ی تشرینی دووەمی 2020) نوسیویەتی، "سەردانی بەڕێز عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانیم كرد و لە دیدارێكدا جەختمانكردەوە لەسەر هاوئاهەنگیی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەراندنی ئەو دۆخە نەخوازراوەی هاتۆتە كایەوە لەڕێی گفتوگۆی جددیەوە لەپێناو بەدیهێنانی داوا رەواكانی خەڵكی كوردستان."

 

دەشڵێت، "سوپاسی هەوڵەكانی عەمار حەكیمم كرد كە لە شەوی تێپەراندنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی عێراقدا لەگەڵ لایەنە كوردستانیەكاندا داویەتی، لەپێناو دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ كێشەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان."

 

"جەختیشم كردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆكان و پابەندبونی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقیش بەو ئیلتیزاماتانەوە كە لەوبارەیەوە دەكەوێـتە سەر شانیان، چونکە ناکرێت چیتر موچەخۆرانی هەرێم بکرێنە قوربانی ململانێ سیاسیەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی،" لاهور شێخ جەنگی وا دەڵێت.

 

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، بڵاوکردەوە.  

  

لە راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراقدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (16ى تشرینى دووەمى 2020)، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/١١/١٦ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەبارەت بە دوا گۆرانکارییە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی کوردستان و عێراق گفتوگۆکرا.  

  

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی ھەمەھانگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەراندنی ئەو دۆخە نەخوازراوەی ھاتووەتە ئاراوە، لە رێگای دیالۆگی جددی و لێکگەیشتنی ھاوبەش بە ئاڕاستەی کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان لە بەرژەوەندی خەڵک و ھێنانەکایەی سەقامگیری ئاسایش و ئابووری و خۆشگوزەرانى بۆ سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق، بەتایبەتی ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵکی خۆراگری کوردستان.  

  

لە راگەیەندراوەکە رونکراوەتەوە، لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لە بارەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەو مەبەستە بەگرنگییەوە جەختکرایەوە لە گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و کۆتایی ھێنان بەو دۆسێیە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، بە تایبەتی تر پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک ھاووڵاتیانی دیکەی عێراق بێ جیاوازی.