گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشی یەکێتی بۆ سەر حکومەت

میدیاى فەرمى یەکێتى: لەجیاتى پارە کێڵگە دراوە بە کۆمپانیاکان

2020.11.16 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاى فەرمى یەکێتى: لەجیاتى پارە کێڵگە دراوە بە کۆمپانیاکان

ناس کورد-

میدیاى فەرمى یەکێتى رایگەیاند، بەناوی حكومەتی هەرێمەوە چەندین ملیار دۆلار لەكۆمپانیا دەرەكییەكان قەرز كراوە كە زۆربەیان توركین و لەجیاتى پارە کیڵگەى نەوتى دراوەتە کۆمپانیاکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى پیوکەى میدیا لە ڕاپۆرتێکیدا کە ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردووە (16ی تشرینی دووەمی 2020) لەزارى سەركۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتارى یەکێتییەوە گواستییەوە، "بڕی قەرزە دەرەكییەكانی هەرێم 7 ملیارو 256 ملیۆن و 283 هەزارو 646 دۆلارەو زۆربەشیان كۆمپانیای توركین و قەرزیان لێكراوە و بۆ پێدانەوەی قەرزەكەش نەوتیان پێدەدرێت، بەجۆرێك حكومەت بۆ دانەوەی قەرزەكە كێڵگەی نەوتی داوەتە كۆمپانیاكان، بەڵام تائێستا نازانرێت چەند لەو قەرزەیان وەرگرتۆتەوەو بە چ نرخێك لەبەرامبەر قەرزەكە نەوتیان پێدەدرێت".

 

 

وتیشى، "حكومەتی هەرێم بڕی 3 ملیارو 915 ملیۆن و 245 هەزارو 347 دۆرلار قەرزی لەهەردوو بانكی بازرگانی عیراق و بانكی كوردستانی وەرگرتوەو تائێستاش بەوتەی سەرۆكی حكومەت قەرزەكان نەدراونەتەوە".

 

ئەو پەرلەمانتارە کە ئەندامی لیژنەی داراییە باسى لەوەشکرد، بەپێی داتای رەسمی حكومەت كە پێیداون كۆی قەرزی ئەو كۆمپانیایانەو هەردوو بانكەكە 8 ملیارو 337 ملیۆن و 989 هەزارو 532 دۆلارە "تائێستا نازانین حكومەت بە چ شێوەیەك ئەو قەرزەی كردوەو چۆنیش دەیداتەوەو  ساڵانە بڕی چەند سوود دەچێتە سەر قەرزەكە". 

 

سەركۆ گەڵاڵی دەڵێت "هەركاتێك حكومەتی عیراق بیەوێت قەرز بكات بۆ مووچەی فەرمانبەران بێت یان بۆ گەشەپێدانی پرۆژەكان، دەبێت پەرلەمان بڕەكەی دیاری بكات و رەزامەندی لەسەر بدات، ئەگینا ناتوانێت هیچ قەرزێك بكات، بەڵام لەهەرێم بەناوی حكومەتی هەرێمەوە چەندین ملیار دۆلار بەبێ ئاگاداری و رەزامەندی پەرلەمان قەرزكراوەو ناشزانرێت قەرزەكە بە چ شێوەیەك بووە".