گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نەمان و لەناوچوون’’

هۆکارى بەلێشاو هاوردەکردنى ئاژەڵ بۆ هەرێم ئاشکراکرا

2020.11.16 - 18:11
هۆکارى بەلێشاو هاوردەکردنى ئاژەڵ بۆ هەرێم ئاشکراکرا

ناس کورد-

ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆى کەمى بەهاى لیرە و تمەنەوە بە لێشاو ئاژەڵ رەوانەى هەرێم دەکرێت، ئەوەش مەترسی لەسەر کەرتى ئاژەڵدارى دروستکردووە.

 

ماڵپەڕى ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی (16ی تشرینی دووەمی 2020) لە زارى وەسفی خەلیل، ڕوێژکاری کشتوکاڵی ژورەکەوە گواستییەوە "ڕێگە پێدان و بەقاچاخ ھێنانی ئاژەڵە بۆ ھەمیشە نیە بەڵکو بەھۆی دازینی بەھای تمەنی ئێرانی و لیرەی سوریەوەیە، ئەگەر ڕۆژێک بەھای ئەو دراوانە بەرزبێتەوە ناھێڵن ئاژەڵ بێتە کوردستان".



وتیشى، "لە ئێستاشدا بەھۆی ئەو بەڵێشاو ھاوردەکردنی ئاژاڵەوە کەرتی ئاژەڵداری لە کوردستان مەترسی نەمان و لەناوچونی لەسەرە و جوتیاری کوردستان چیتر ڕوو لە بەخێوکردنی مەڕوماڵات و ئاژەڵی گەورە ناکات، پێوستە حکومەتی ھەرێم ئاگاداری ئەم مەترسییە بێت و ھەنگاوی پێوست بگرێتەبەر ئەگەرنا کەرتی ئاژەڵداری لە ھەرێمی کوردستان بە تەواوەتی دەروخێت".



وەسفی خەلیل دەڵێت، بەپێ ئەو ئامارانەی لەبەر دەست بەشی کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییە بەرھەمی ناوخۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزیکەی دوو ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار سەر مەڕە، ڕەشەوڵاخ ١٨٠ ھەزار سەرە.



دەشڵێت، بۆ ھەموو کوردستان پێوستیان بە ٨٤ هەزار تۆن گوشتی سورە لە ساڵێکدا، لەئێستادا دەتوانن ٥٥% ئەو بڕە لەناوخۆدا پڕبکەینەوە لەسەدا ٤٥% ھاوردە بکەن، ھەر کەسێکیش لە ساڵێکدا پێویستی بە نزیکەی ١٥ کیلۆ گرام گۆشتی سورە.