گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارەکان راگەیەنران

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە لە بارەی هەڵبژاردنەکان

2020.11.16 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە لە بارەی هەڵبژاردنەکان

ناس کورد-

 

هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە کارتی بایۆمەترى تاکە ڕێگا دەبێت بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە ( 16ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژە بەوەکراوە، هەرسێ سەرۆکایەتیەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری وئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و جینین بلا سخارت، نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یکگرتووەکان لە کۆشکی بەغدا کۆبوونەوەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لە بار کردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داهاتوو، لەگەڵ کارکردن بۆ ڕاماڵینی هەموو ئەو ئاستەنگییەکان کە ئەگەر هەیە دوچاری پرۆسەکە ببنەوە".

 

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بە پێویستیانزانیوە ئەو میکانزم و ڕێکارانە پەیڕەوبکرێن کە دەبنە هۆکاری زیادبوونی ڕێژەی تۆمارکردنی دەنگدەران لەڕێگەی سیستمی بایۆمەترییەوە، کارتی بایۆمەتریش تاکە ڕێگا دەبێت بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

 

هەروەها داوا کراوە ڕێکارە یاساییەکان پەیڕەوبکرین بۆمسۆگەرکردنی دەنگدانی ڕەوەندی عێراقی لەدەرەی وڵات، کە دەبێت تەنها لە ڕێگەی سیستمی بایۆمەترییەوە بێت.

 

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕۆڵی نەتەوە یکگرتووەکانیش کراوە لە هاوکاریکردنی عێراق لە هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داهاتوو، واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو کۆمپانیا باوەڕپێکراوانەی کە شارەزاییان هەیە لەبواری دەنگدانی ئەلکترۆنی.