گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە هۆکارەکەى دەکات

ئۆباما لە ترسى ژنەکەی ناوێرێت بێچتەوە بۆ کۆشکى سپى

2020.11.16 - 16:25
ئۆباما لە ترسى ژنەکەی ناوێرێت بێچتەوە بۆ کۆشکى سپى

ناس کورد-

باراک ئۆباما، سەرۆکى پێشووی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، پێی خۆشە گەر پیشنیازى بۆ کرا کار لە ئیدارەکەى جۆ بایدندا بکات بەڵام لەترسى ئەوەى کە ژنەکەى بەجێى بهێڵێت ئەو کارە ناکات.

 

ڕۆژنامەى گاردیان لە هەواڵێکدا کە ناس کورد بە دواداچوونى بۆ کردووە (16ى تشرینى دووەمى 2020) ، بڵاوى کردووەتەوە،  باراک ئۆباما ڕایگەیاندووە، "چەند کارێک هەن کە ئەنجامیان نادەم چونکە میشلێى هاوسەرم بەجێمدەهیڵێت و پێمدەڵێت ئەوە تۆ خەریکى چیت..؟"

 

سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، ئامادەیە هاریکارى جۆ بایدن و ئیدارەکەى بکات بەهەر ڕێگایەک کە بتوانێت بەڵام پلانى ئەوەى دانەناوە بچێتە کۆشکى سپى و لەوێ کاربکات.



ئۆباما لەبارەى میشیلى هاوسەرییەوە وتووشیەتى، "من بەئاگام لەوەى کە چ قوربانیەکى بۆ من داوە بەهەر هۆکارێکەوە بێت جۆرێک لە جۆرەکان لەگەڵم بەخشندە بووە، زۆرجاریش ئەوەم بیردەخاتەوە کە چ قوربانیەکى لەپێناومدا داوە".

 

بەپێى ڕۆژنامەکە، ئۆباما چاوى لەوەیە لە سیاسەت دابڕێت و باسى لەوەش کردووە، جێێهێشتنى ئەو قۆناغە و نەگەڕانەوە بۆى واى لێ دەکات هەندێجار هەست بکات لە ژیانێکى ئاساییدا بژێت.