گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارێکیان پەیوەندى بە کوردستانەوە هەیە

سێ هۆکار کێشەو گرفتى بۆ بودجەى ٢٠٢١ عێراق دروست دەکەن

2020.11.16 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
سێ هۆکار کێشەو گرفتى بۆ بودجەى ٢٠٢١ عێراق دروست دەکەن

ناس کورد- 

مامۆستاى کۆلێژى ئابوورى لە زانکۆى بەسرە د. نەبیل مەرسومى دەڵێت رەنگە بودجەى ٢٠٢١ عێراق لەهەموو بودجەکانیتر لە مێژوودا زیاتر مشتومڕ دروست بکات لەبەر سێ هۆکارى سەرەکى کە یەکێکیان پەیوەندى بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەرسومى لە شیکارێکدا لە پەیجى فەرمى خۆى "فەیسبوک" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (١٦ تشرینى دووەمى ٢٠٢٠) ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ململانێ و ناکۆکییەکانى نێوان لایەنە سیاسیەکان لەناو خۆیاندا و هەروەها لەگەڵ حکومەتدا لەسەر ئەو پرسە لەسەر سێ تەوەر دەبێت، یەکەمیان پەیوەندى بەو کورتهێنانەوە هەیە کە پێشبینى دەکرێت لەپڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 دا ڕوبدات کە بگاتە زیاتر 70 تریلیۆن دینار و ئەوەش بەقەرزى ناوخۆى و دەرەکى پڕبکرێتەوە.

 

بەپێى ئەو مامۆستایەى زانکۆ، تەوەرى دووەمى ململانێکان لەسەر پشکى هەرێمى کوردستان دەبێت لەپڕۆژە یاسایى بودجە و هەروەها پێویستى ملدانى هەرێم بەڕادەستکردنى داهاتە نەوتى و نانەوتییەکانى  بەناوەند بەتایبەت دواى ئەوەى پەرلەمان ڕەتیکردەوە لەیاسایى قەرزەکاندا موچەى فەرمانبەرانى هەرێم خەرج بکرێت تا هەرێم داهاتەکانى ڕادەستى بەغدا نەکات.

 

مەرسومى دەشڵێت، تەورەى سێ یەمى ململانێکان لەسەر جێ بەجێ کردنى هەندێ بڕیار دەبێت کە بەپێى وەرقەى سپى چاکسازى دەخرێتە چوارچێوەى بودجەکەوە بەتایبەت ئەوانەش بارگرانیەکى کۆمەڵایەتى سەخت دروستدەکات و بەوەش ململانێکان زیاتر لەسەر پڕۆژە یاسایى بودجەى ساڵى 2021 کە پێدەچێت دوا پڕۆژەى یاسایى پەرلەمان بێت پێش دەستپێکردنى هەڵبژاردنى پێشوەختە.