گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

سەرۆکایەتى هەرێم: لەدواى توڕەیى سەرۆکى هەرێم بڕیار لە ناردنى 320 ملیارەکە درا 

2020.11.16 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى هەرێم: لەدواى توڕەیى سەرۆکى هەرێم بڕیار لە ناردنى 320 ملیارەکە درا 

ناس کورد-

بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، ناردنی 320 ملیاری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەکەی سەرۆکی ھەرێم بووە، کە تیایدا توڕەیی خۆی لە زەوتکردنی ماف و موچەی هاوڵاتیانی هەرێم نیشانداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاریان فەرەج، بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم بە ناس کوردی راگەیاند، شەوی رابردو "ئەحمەد مەلا تەڵال" وتەبێژی حکومەتی عیراق جەختیکردەوە لەوەی کە پابەندن بەناردنی 320 ملیار دیناری مانگانەی هەرێمی کوردستان، ئەم  لێدوانەش، دوای کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم ھات کە تیایدا بەڕاشکاوی نیگەرانی و توڕەیی خۆی لە زەوتکردنی ماف و موچەی هاوڵاتیانی هەرێم نیشانداو داوایکرد حکومەتی فیدراڵی ئەرکی خۆی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی جێبەجێ بکات و موچە و مافی فەرمانبەرانی کوردستان بدات وەک بەشێک لە فەرمانبەرانی عێراق.

 

وتیشى، ھەرێمی کوردستان خواستی چارەسەرکردنی کێشەکانە بە دیالۆگ، چونکە وەک ؛سەرۆک نێچیرڤان؛ باسیکرد، ئەگەر بەغدا سەقامگیری و ئارامی عێراقی ئەوێ، ئەبێ لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا دیالۆگ و لێتێگەیشتنی ھەبێت.