ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبارەى ڕادەستکردنى داهاتى دەروازە سنورییەکانى پارێزگاکان و گەڕاندنەوەى داهاتەکانیان بۆ گەنجینەى حکومەت بڕیارێکى دەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەمیانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ دەستە سەربەخۆکان و ئەوانەشى کە پەیوەست نین بە دەستە و وەزارەتەکان، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیاریدا (16ى تشرینى دووەمى 2020)، سەرجەمى پارێزگاکان سەدا پەنجاى داهاتى دەروازە سنورییەکانیان رادەستى حکومەتى ناوەند بکەن.
هاوکات جەخت لەبەئۆتۆماتیککردنى کاروبارى گومرگ و باج لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا لەگەڵ کاراکردنى سەکۆى ئەلەکترۆنى، کرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانى بە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرد بەمەبەستی داخستنی دەروازە نافەرمییەکان، ئەمەش لەپێناو راگرتنی بەهەدەردان و قاچاخچییەتی.
هەروەک سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیدا لەسەر رەوانەکردنی فەرمانبەرانی دەزگای هەواڵگری بۆ دەستەی دەروازە سنورییەکان.