گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو پڕۆژەی گەورە جێەجێدەکرێن

دوو پڕۆژەی سێ ملیۆن دۆلاری لە هەولێر جێبەجێدەکرێن

2020.11.16 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
دوو پڕۆژەی سێ ملیۆن دۆلاری لە هەولێر جێبەجێدەکرێن

 ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ھەرێمی كوردستان دروستکردنی دوو پڕۆژەی گەورەی بواری ئاوی بە بڕی نزیكەی سێ ملیۆن دۆلار لەشاری هەولێر ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەکان لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆن جێبەجێ دەكرێن و حكوومەتی ھەرێم خۆی سەرپەرشتییان دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2020)  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: " لە شاری ھەولێر دوو پڕۆژەی گەورەی ئاو لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی جێبەجێ دەكرێن، پڕۆژەیەكیان بە بڕی 500 ھەزار دۆلارە و بریتییە لە كڕینی كەلوپەلی یەدەگ بۆ پڕۆژەی ئاوی ئێفراز سێ."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " پڕۆژەی دووەمیش بە بڕی دوو ملیۆن و 500 ھەزار دۆلارە كە ئەویش گۆڕینی تۆڕی ئاوە لەناو شاری ھەولێر. "

 

بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکردووە: " ئەو دوو پڕۆژەیە كۆمپانیای جایكای ژاپۆنی جێبەجێیان دەكات و حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش خۆی سەرپەرشتییان دەكات."