گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

عێراق دوا وادەى بۆ دابەشکردنى موچە دیارى کرد 

2020.11.16 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دوا وادەى بۆ دابەشکردنى موچە دیارى کرد 

ناس کورد- 

بەگوێرەى بەڵگەنامەیەک کە دەستى ناس کورد گەیشتووە، پێدانى موچەى فەرمانبەرانى عێراق 14 ڕۆژى پێدەچێت و دەگاتە 30ى کۆتایى ئەم مانگە، ئەوەش دواى ئەوەى 15ى ئەم مانگە دوو ڕۆژ دواى پەسەندکردنى یاساى قەرز، دەستیپێکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕۆژنامەى زەمانى عێراقى لەهەواڵێکیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە (16ى تشرینى دووەم 2020)، دوا بەدواى پەسەندکردنى یاسای قەرز لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە لەڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو، مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەزگا پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران لەدوێنێ ڕۆژى (یەکشەممە)وە بۆ خەرجکردنى موچەى فەرمانبەران بۆ هەردوو مانگى تشرینى یەکەم و تشرینى دووەم بەسەر یەکەوە.

 

ڕۆژنامەکە دەشڵێت، بەپێى ئەو خشتەیەى کە وەزارەتى دارایى عێراق بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دیاریکردووە، ڕۆژى یەکشەممە ڕۆژانى 15 و 16ى ئەم مانگە دابەشکردنى موچە بەسەر وەزارەتى بەرگریدا دەستپێدەکات.

 

هەر بەپێى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایى کە ڕۆژنامەکە بڵاوى کردووەتەوە، ڕۆژانى 29 و 30ى ئەم مانگە کۆتا ڕۆژ دەبێت بۆ دابەشکردنى موچە بەسەر فەرمانبەرانى ئەو وەزارەت و دامەزراوانەى کە موچەیان وەرنەگرتووە.