گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسى چییان کرد؟

ناوەڕۆکى کۆبونەوەى سەرۆککۆمارى عێراق و لاهور شێخ جەنگى

2020.11.16 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبونەوەى سەرۆککۆمارى عێراق و لاهور شێخ جەنگى

ناس کورد-

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراقدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (16ى تشرینى دووەمى 2020)، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/١١/١٦ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەبارەت بە دوا گۆرانکارییە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی کوردستان و عێراق گفتوگۆکرا.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی ھەمەھانگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەراندنی ئەو دۆخە نەخوازراوەی ھاتووەتە ئاراوە، لە رێگای دیالۆگی جددی و لێکگەیشتنی ھاوبەش بە ئاڕاستەی کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان لە بەرژەوەندی خەڵک و ھێنانەکایەی سەقامگیری ئاسایش و ئابووری و خۆشگوزەرانى بۆ سەرجەم ھاووڵاتیانی عێراق، بەتایبەتی ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵکی خۆراگری کوردستان.

 

لە راگەیەندراوەکە رونکراوەتەوە، لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لە بارەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەو مەبەستە بەگرنگییەوە جەختکرایەوە لە گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و کۆتایی ھێنان بەو دۆسێیە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا، بە تایبەتی تر پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەک ھاووڵاتیانی دیکەی عێراق بێ جیاوازی.