گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆسیەکە لەلاى دەستپاکییە

پەرلەمانتارێک قەرزى سەر کۆمپانیاکانى مۆبایل ئاشکرا دەکات 

2020.11.16 - 12:40
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک قەرزى سەر کۆمپانیاکانى مۆبایل ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

پەرلەمانتارانى عێراق دەڵێن بڕیارەکەى دادگا بۆ ڕاگرتنى نوێکردنەوەى گرێبەستى کۆمپانیاکانى مۆبایل دەرفەتێکە بۆ کردنەوەى چەند دۆسییەکى ترى گەندەڵى لەدژیان و دانەوەى قەرزە کەڵەکەبووەکانى سەریان کە بەدوو تریلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت، دەشڵێن بڕیارەکە هاندەرێکە بۆ باشترکردنى خزمەتگوزارییەکانى ئەو کۆمپانیایانە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، محەمەد شیاع سودانى پەرلەمانتارى عێراق ڕایگەیاند (16ى تشرینى دووەمى 2020)، بڕیارى ڕەتکردنەوەى نوێکردنەوەى گرێبەستى کۆمپانیاکانى مۆبایل سەرکەوتنێکە بۆ خەڵکى و هەروەها دەبێتە بنەمایەکى نوێ بۆ پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى لەکەرتى پەیوەندییەکاندا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو بڕیارە دەبێتە هۆى ئەوەى کۆمپانیاکان خزمەتى باشتر پێشکەشى خەڵکى بکەن و ئەوەش ببێتە کەرتێکى یارمەتیدەر بۆ داهاتى دەوڵەت وەکو داهاتێکى نانەوتى هەژمار بکرێت.

 

باسى لەوەش کردووە، سکاڵاى سزادانى ئەو کۆمپانیایانەش بەهۆى کەمتەرخەمییەوە  خراوەتە بەردەستى دادوەرى دادگاى دەستپاکى.

 

(15ى تشرینى دووەمى 2020)، لەسەر بنەماى سکاڵایەکى پەرلەمانتارێکى عێراق بەهۆى چەند کەیسێکەوە لەوانە بوونى گەندەڵى و کەمتەرخەمى، دادگا بڕیارى ڕاگرتنى نوێکردنەوەى گرێبەستى کۆمپانیاکانى مۆبایلى دەرکرد.