گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى؟

تویتەر هەژمارى بەرپرسێکى ئێرانى بلۆک کرد

2020.11.16 - 12:19
App store icon Play store icon Play store icon
تویتەر هەژمارى بەرپرسێکى ئێرانى بلۆک کرد

ناس کورد-

تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر هەژمارى بێژەن زەنگەنەى وەزیرى نەوتى ئێرانى بلۆک کرد و ڕایگەیاند، بلۆک کردنى هەژمارەکەى زەنگەنە بەهۆى سەرپێچیکردنى بووە لە بنەما کارپێکراوەکانی تویتەردا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسى هەواڵى بلۆمبێرگى ئەمەریکى بڵاوى کردەوە (16ى تشرینى دووەمى 2020)، تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر هەژمارى بێژەن زەنگەنەى وەزیرى نەوتى ئێرانى لە 26ى مانگى ڕابردووەوە بلۆک کردووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، بلۆک کردنى توێتەرەکەى ناوبراو بۆ سەپاندنى سزاکانى ئەمەریکا بەسەر بەرپرسان و دەزگاکانى ئێرانیدا دەگەڕێتەوە.

 

لاى خۆشیەوە، وتەبێژى تویتەر بەئاژانسە ئەمەریکیەکەى ڕایگەیاندووە، ئەو هەژمارە بلۆک کراوە بەهۆى ئەوەى سەرپێچى ئەو بنەمایانەى کردووە کە تویتەر قەدەغەى کردوون.

 

تویتەر لەسەر هەژمارى زەنگەنە نوسیویەتى ئەو هەژمارە بەهۆى سەرپێچییەکانەوە بەشێوەیەکى بەردەوام بلۆک کراوە.

 

لاى خۆشیەوە میدیاى شاناى سەر بەوەزارەتى نەوتى ئێران پشتڕاستیکردووەتەوە کە ئەو هەژمارەى بێژەن زەنگەنە لەلایەن تویتەرەوە بلۆک کراوە.

 

لەماوەکانى ڕابردوودا، وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا کۆمەڵێک سزاى نوێ سەپاند بەسەر چەند کەسایەتى و دەزگایەکى ترى ئێرانیدا کە بێژەن زەنگەنەى وەزیرى نەوتى ئەو وڵاتەى تێدا بوو.