ناس کورد-
دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیاربوو تێیدا گفتوگۆ لەسەر پێشهاتی پەسەندکردنی یاسای قەرز بەبێ کورد لە پەرلەمانی بەغدا بکرێت، بۆ کاتێک نادیار دواخرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان (دووشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "بڕیارماندا بهدواخستنی دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پایزهی ساڵی دووهم لهخولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان بۆ كاتێكی تر، كه بڕیاربوو كاتژمێر (11)ی پێشنیوهڕۆى سبەینێ سێشهممه بهڕێوهبچێت."
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2020 سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی سێشەممە 17ی تشرینی دووەم، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و گفتوگۆ بکەن سەبارەت بەپێشهاتی پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی هەرێمی كوردستان بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان