گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەشکردنی بەشە خۆراک دەستپێدەکاتەوە 

بەشەخۆراکی مانگانە رەوانەی کۆگاکانی هەرێمی کوردستان کرا

2020.11.16 - 10:19
App store icon Play store icon Play store icon
بەشەخۆراکی مانگانە رەوانەی کۆگاکانی هەرێمی کوردستان کرا

ناس کورد-کاروان مەحمود 

دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان دەستپێدەکاتەوە و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت:بەشە زەیت گەیشتووەتە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نەوزاد کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی راگەیاند (16ى تشرینى دووەمى 2020)، دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان دەستپێدەکاتەوەو لە ئێستادا بەشێک لە زەیت گەیشتووەتە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت رەوانەی پشکنین بکرێت و دواتر دەست بەدابەشکردنی بکرێت جگە لەوەش بەشە ئاردی مانگانە گەنمی پێویست ئامادەکراوە و رەوانەی ئاشەکان دەکرێت.

 

راشیگەیاند، تا ئێستا برنج و شەکر رەوانە نەکراوە و چاوەڕوان دەکرێت رۆژانی داهاتوو رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

 

سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ئەو بەشە خۆراکانەی نەدراوەتە هاوڵاتیان، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم وتی:بەهۆی ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 ئامادە نەکراوە و پەسەند نەکرا بەپێی بودجەی 2019 بۆ پارە بۆ بەشەخۆراکی مانگانەى دیاریکراو بەوەش پێ ناچێت لەئێستادا هیچ بڕیارێک هەبێت بۆ قەرەبوکردنەوەی بەشەخۆراکی فەوتاوی هاوڵاتیان.