ناس کورد
ژمارەى توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان نزیک دەبێتەوە لە 55 ملیۆن و تا ئیستاش زیاتر لە 38 ملیۆن کەس چاکبوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى زانيارییهكانى ماڵپەرى Worldometer ژمارهی توشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان تا ئەمڕۆ (16ی تشرینی دووەمی 2020)، گەیشتووەتە 54 ملیۆن و 818 هەزارو 887 کەس و ژمارەی گیان لەدەستدانیش بەهۆی پەتاکەوە تا ئەو وادەیە یەک ملیۆن و 324 هەزارو 531 کەسە.
ماڵپەرەکە ژمارەی ئەو کەسانەشی ئاشکراکردووە کە تا ئێستا چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە، بەجۆرێک ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 38 ملیۆن و 140 هەزارو 906 کەس.
ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ کۆڤید 19 سەرەتا لە شارى وهان لە چین سهری ههڵدا و دواتر بە جيهاندا بڵاوبووەوە.