ناس کورد-
دۆناڵد ترەمپی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو براوەی هەڵبژاردنەکانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ترەمپ لە نوێترین تویتیدا (16ی تشرینی دووەمی 2020) لە پەیامێکی کورتدا ڕایگەیاند: "من هەڵبژاردنەکانم بردەوە."
تویتەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە، پێشتر ڕایگەیاند، جۆ بایدنی ڕکابەری بە ئەنجامدانی ساختەکاری هەڵبژاردنەکانی بردووەتەوە.
دواتریش ترەمپ ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند، قسەکەی بەمانای ئەوە نەبووە کە دانی بە شکستی خۆیدا ناوە و وتی: "بایدن تەنها لای میدیا چەواشەکارەکان بردوویەتییەوە."