گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە

وەلید موعەلیم وەزیرى دەرەوەى سوریا کۆچى دوایى کرد

2020.11.16 - 08:39
App store icon Play store icon Play store icon
وەلید موعەلیم وەزیرى دەرەوەى سوریا کۆچى دوایى کرد

ناس کورد-

ئاژانسى هەواڵى فەرمى وڵاتى سوریا هەواڵى کۆچى دوایى وەلید موعەلیم، وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتەى لە تەمەنى 79 ساڵیدا، ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسى هەواڵى فەرمى سوریا لە هەواڵێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (16ى تشرینى دووەمى 2020)، بەرەبەیانى ئەمڕۆ (دووشەممە) وەلید موعەلیم، وەزیرى دەرەوەى سوریا و جێگرى سەرۆک وەزیرانى سوریا کۆچى دوایى کرد.

 

وەلید موعەلیم لەدایکبووى ساڵى 1941ى شارى دیمەشقە و لە زانکۆى قاهیرە بەشى ئابورى و زانستە سیاسییەکانى تەواوکردووە و لە ساڵى 1964ەوە لە وەزارەتى دەرەوەى سوریا کارى کردووە و لە چەند وڵاتێکیش باڵیۆزى سوریا بووە و لەساڵى 2006ەوە وەزیرى دەرەوەى سوریا بووە.