گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس كورد هۆكاری زیادبوونی خورمای خراپبوو لە بازاڕەكاندا ئاشكرا دەكات

2019.05.12 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
ناس كورد هۆكاری زیادبوونی خورمای خراپبوو لە بازاڕەكاندا ئاشكرا دەكات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەهرام عەزیز قایمقامیەتی قەزای سلێمانی دەستی بەسەر یەك تۆن و 600 كیلۆ خورمای خراپبوودا گرت و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتیش هۆكاری زۆربوونی خورمای خراپبوو لە ئەمساڵدا بۆ ناس كورد ئاشكرا دەكات. . گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند:"دەستمان گرتووە بەسەر تۆنێك و 600 كیلۆ خورمادا كە شیاوی خواردن نەبوون، بەهۆی ئەوەی خراپ بوون و كرم لێیداوون". . ئاماژەی بەوەش كرد، هەر ئەمڕۆ گومانیان لە جۆرێكی دیكەی خورما هەبووە كە لە بازاڕدا فرۆشراوە و نموونەیان لێوەرگرتووە و ئەگەر لە پشكنین دەرنەچێت ئەوا دەست بەسەر ئەو جۆرە خورمایەشدا دەگرن. . سەبارەت بە هۆكاری زیادبوونی خومای خراپ بوو لە بازاڕەكاندا، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی روونیكردەوە، بەهۆی ئەوەی لە مانگی ڕابردووەوە هاوردەكردنی خورمای دەرەوە قەدەغە كراوە، بۆیە بازرگانەكان پەنا دەبەنە بەر ڕێگەی دیكە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە لە بەرهەمی خورما، بۆ ئەو مەبەستەش لە ناوچەكانی خوارووی عێراق خورمای كۆنی ساڵی ڕابردوو دەهێنن بۆ هەرێم، هەر بەو هۆكارەش نرخی خورما بەرز بووەتەوە. . گۆران قادر جەختدەكاتەوە، ئەو خورمایەشی ساڵانی ڕابردوو كە هاوردە دەكرا، هەر تازە نەبوو، بەڵام لە دەرەوە بەشێوەیەكی باشتر خورماكە هەڵدەگرن و لەپاكەتی دەنێن، لە بەرامبەردا لە عێراق بەو شێوەیە ناتوانن خورماكە بپارێزن لە خراپ بوون، بۆیە ئەمساڵ بازاڕەكان خورمای خراپبووی زۆری تێدایە. . سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكە پێشنیاری ئەوە دەكات هاووڵاتیان خورما نەكڕن تا نرخەكەی دادەبەزێت و بەوتەی ئەو " بەو جۆرەش هێندە خورمای خراپبوو ناهێنرێتە بازاڕەكان". .