ناس کورد-
وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕونکردنەوەیەکى لەبارەى ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمەوە بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە میانەى بەشداریکردنى لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بینیوویەتى ڕایگەیاند (15ى تشرینى دووەمى 2020)، حکومەتى فیدراڵى هەموو ئیلتیزاماتى دارایى لە گەردنى هەرێمدا بڕیوە پێش ئەوەى پارەى بۆ بنێرێت.
وتیشى "دەربارەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان کە لەیاساى قەرزدا نەهاتووە هێزە سیاسیەکان مافیان هەیە هەر بریارێک بدەن و بڕگەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە یاساکەدا نەهاتووە و حکومەتى ئێستا لەسەر بودجەى 2019 دەڕوات چونکە بودجەى 2020 تائێستا پەسەند نەکراوەط.
ڕونیشیکردەوە" لە بودجەى 2019 پێویستە ملیارێک دۆلار بڕوات بۆ هەرێم و حکومەت پارەى نەوتى هەرێم 250 هەزارى لێ دەبڕێت و پارەى دەروازە سنورییەکان دەبڕێت تا 320 ملیار دەمێنێتەوە کە وەکو موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەنێردرێت و ئەمەش لە ڕێککەوتنێکدا لەنێوان بەغدا و هەرێمدا هاتووە و ناکرێت زیان بە فەرمانبەرانى هەولێر و سلێمانى بدرێت بەهۆى ناکۆکى سیاسییەوە".
سەبارەت بە دواکەوتن و پاشەکەوتى موچەشەوە، مەلا تەڵاڵ وتى "ئەوە پەیوەندى بە سیاسەتى هەرێمەوە هەیە".