گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بۆ کوێ دەڕوات؟

2019.05.12 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بۆ کوێ دەڕوات؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح بە بڕیاری وەزارەتى ناوخۆی هەرێم، بەشێک لە داهاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاییەکان بۆ نەخۆشخانەى هیوا دانراوە. كاروان سدیق، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە ناس كورد-ی راگەیاند، داهاتی تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە دابەشکراوە، بە شێوەیەک 5%ی بۆ نەخۆشخانەى هیوا و شۆڕش دانراوە، 75%ی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتى دارایی و 20%یشی بۆ ڕایکردنی کارەکانى بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ تەرخانکراوە. وتیشى، "بریاری تەرخانكردنی بەشێك لە داهاتی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ نەخۆشخانەکان چەند ساڵیكە پەیڕەودەکرێت و ساڵانەش لە 5%ی كۆی گشتی ئەو داهاتە دەدرێت بە نەخۆشخانەی هیوا."