گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارى دەدات

ڕاگەیەندراوێکى جیاواز لە هاوپەیمانێتیەکەى عەبادییەوە لەبارەى تێپەڕاندنى یاساى قەرز 

2020.11.15 - 19:49
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێکى جیاواز لە هاوپەیمانێتیەکەى عەبادییەوە لەبارەى تێپەڕاندنى یاساى قەرز 

ناس کورد- 

هاوپەیمانیتێەکەى عەبادى کاردانەوەکانى هەرێمى کوردستان بەهۆى تێپەڕاندنى یاسای قەرزەوە بەسروشتی ناودەبات و داواى ئارامکردنەوەى دۆخەکە و گەڕانەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە هاوپەیمانى نەسر لەپەرلەمانى عێراق بەسەرۆکایەتى حەیدەر عەبادى (15ى تشرینى دووەمى 2020) داواى ئاسایکردنەوەى دۆخەکە و گەڕانەوە بۆ سەرمێزى گفتوگۆى نێوان هەرێم و بەغدا دەکات بۆ تێپەڕاندنى ئەو گرژى و ئاڵۆزییەى کە بەهۆى تێپەڕاندنى یاسای قەرزەوە دروست بووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە :"هەموو جۆرە کاردانەوە و گرژییەکى تایەفى ڕەتدەکەینەوە و هۆشداریش دەدەین  لەهەڕەشەکان بۆ سەر یەکڕیزى و پێکەوەژیان لەعێراقدا". 

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەوەى ڕوویداوە لەکاردانەوە و بەرهەڵستى کورد لەسەر تێپەڕاندنى یاساکە ئەنجامێکى سروشتیە بەهۆى نەگەڕانەوە بۆ دەستور و یاسا و دامەزراوەکان و حیکمەتى سیاسیەوە ڕویداوە.

 

(15ى تشرینى دووەمى 2020) نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەمیانەى ئاشکراکردنى ناوەڕۆکى کۆبونەوەى ئەمڕۆى سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم ڕایگەیاند، تێپەڕاندنى یاسای قەرز بەبێ ڕەزامەندى کورد، سزادانى خەڵک و موچەخۆرانى هەرێم و پاشگەزبونەوەیە لەڕێککەوتنەکانى پێشووى نێوان هەرێم و بەغدا.