گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێگەى قبوڵکردن نییە

هاوپەیمانێتى نەسر وەڵامى لێدوانەکانى نێچیرڤان بارزانى دەداتەوە 

2020.11.15 - 19:08
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتى نەسر وەڵامى لێدوانەکانى نێچیرڤان بارزانى دەداتەوە 

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانێتى نەسر دەڵێت، هەرێمى کوردستان تەنها دەیانەوێت ببەن و هیچ شتێک نەدەن و ئەوەش جێگەى قبوڵکردن نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فەلاح خەفاجى، ئەندمى پەرلەمانى عێراق لەسەر پشکى هاوپەیمانێتى نەسر کە حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى پێشوتر سەرۆکایەتى دەکات لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (15ى تشرینى دووەمى 2020) چەندین دەروازەى سنورى هەن تائێستا لە دەرەوەى دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵییە و کاڵا، گۆشت، هێلکە و پێداویستى کشتوکاڵى لێوە دێنە ناوەوە و زیان لە بەرهەمى ناوخۆیى دەدەن.

 

باسى لەوەشکرد، ئەو دەروازە سنوریانە بەبێ هیچ چاودێریەکن سەرەڕاى پابەندبونى سەرجەم دەروازەکانى تر بە پاراستنى بەرهەمى ناوخۆیى ئەوان پابەند نین، ئاسایشى نیشتمانى و ئابوریى وا دەخوازێت دەستبەسەر سەرجەم ئەو کاڵایانەدا بگیردرێن کە پێچەوانەى یاساکان دێنە ناوەوە لەهەر لایەن و لەهەر کوێیەکەوە نێردرابن.

 

خەفاجى جەختیلەوەشکردوەتەوە، هەروەها هەرێمى کوردستان چەندین ساڵە نەوت هەناردە دەکات و هیچ داهاتێکیشى نەخستوەتە خەزێنەى حکومەت و تەنها بەڵێن دەدەن و پێوەى پابەند نابن، سیاسیەکانى هەرێم تەنها دەیانەوێت ببەن و هیچ شتێک نادەن و ئەوەش جێى قبوڵکردن نییە.

 

ئەو پەرلەمانتارە هێماى بۆ ئەوەشکردوە، پەرلەمان بەرگرى لە مافى گەل کرد و ئەگەر هەرێم دەیەوێت بەرگرى لە مافى جەماوەرەکەى بکات پێویستە ئەوەى لەسەریەتى رادەستى بکات، ئەو کاتەش حکومەتى ناوەند پابەند دەبێت بەوەى لەسەریەتى، ئەوەش بەپێى یاسا.