گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوایین رەوشى توشبووان

دوو هەفتەى یەکلاکەرەوە بۆ دۆخى کۆرۆنا لە سلێمانى

2020.11.15 - 18:40
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هەفتەى یەکلاکەرەوە بۆ دۆخى کۆرۆنا لە سلێمانى

ناس کورد-

تەندروستى سلێمانى چاوى لە دوو هەفتەى داهاتووە بۆ هەڵسەنگاندنى گۆڕانکارییەکانى دۆخى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لەو پارێزگایە، دواى داکشانى ئامارەکانى تایبەت بە داخڵکردنى توشبوو لە نەخۆشخانەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

 

هێرش سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى (15ی تشرینی دووەمی 2020) بە ناس کوردى راگەیاند، ماوەى چەند رۆژێکە داخڵکردنى توشبوو لە نەخۆشخانەکان رووى لە کەمبوونەوە کردووە و ئامارەکانى توشبوونیش داکشان و هەڵکشان بەخۆوە دەبینن.

 

وتیشى "چاوەڕوانى دوو هەفتەى داهاتووین بۆ هەڵسەنگاندنى تەواوەتى دۆخەکە، چونکە چەند رۆژێک پێوەر نییە بۆ هەڵسەنگاندن".

 

لەبارەى دۆخى ئەو توشبووانەى رەوانەى نەخۆشخانەکان کراون، هێرش سەلیم باسى لەوەکرد، سەرجەم ئەوانەى لە نەخۆشخانەکانن دۆخیان توندە بۆیە داخڵکراون.

 

ئەوەشى خستەڕوو، رێوشوێنەکانى ئەم دواییە کاریگەرى هەبووە و پێویستە هاوڵاتییان پابەندبن بە رێنماییەکانەوە بەتایبەتى بەستنى ماسک و دورکەوتنەوەى کۆمەڵایەتى.

 

بەپێی دوایین ئامارى وەزارەتى تەندروستى هەرێم، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئێستادا گەیشتووەتە 89 هەزار و 600 توشبوو، کە دوو هەزار و 843 کەسیان مردوون.

 

هەر بەپێی ئامارەکان، سلێمانى لەزۆرى ژمارەى توشبوون لەسەر ئاستى پارێزگاکان لەپلەى سێیەمدایە بە 25 هەزار و 891 توشبوو، لە ژمارەى مردنیش لە پلەى یەکەمدایە بە تۆمارکردنى هەزار و 379 حاڵەت.