گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى لەو بارەیەوە

لێدوانى ئەو پزیشکەى ڤاکسینى کۆرۆناى دروستکرد لەبارەى وادەى کۆتایى هاتنى پەتاکە

2020.11.15 - 18:26
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى ئەو پزیشکەى ڤاکسینى کۆرۆناى دروستکرد لەبارەى وادەى کۆتایى هاتنى پەتاکە

ناس کورد- 

دامەزرێنەرى کۆمپانیاى BioNTech کە پەرەى بە یەکێک لە ڤاکسینەکانى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا داوە و باس لەوەدەکرێت 90% کاریگەرى سەلمێنراوە، ڕایگەیاند "ئەگەر بارودۆخ باش بڕوات ئەوا زستانى داهاتوو زستانێکى ئاسایى دەبێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئۆگۆر شاهید، دامەزرێنەرى کۆمپانیاى BioNTech کە پزیشکێکى موسوڵمانى تورکى - ئەڵمانییە و ڤاکسینێکى دژە ڤایرۆسى کۆرۆناى دروستکردوە و وەک هیوایەک بۆ جیهان سەیردەکرێت بە تۆڕى BBC وتوە، ئەم زستانە سەخت دەبێت و کاریگەرى زۆر دەبێت لەسەر ژمارەى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

باسى لەوەشکردوە، بەڵام ئامانجمان ئەوەیە تا مانگى 4ى ساڵى داهاتوو 300 ملیۆن ڤاکسین بەرهەمبهێنین، ئەوەش وامان لێدەکات کە دەستبکەین بە گۆڕانکارى گەورە، ئەوەى گرنگە ئەوەیە بڕێکى زۆر ڤاکسین بەرهەمبهێنین تا زستانى داهاتوو.

 

شاهین ئەوەشى ڕونکردوەتەوە، من دڵنیام لەوەى بڕێکى زۆر بەرهەمدەهێنین چونکە ژمارەیەکى زۆر کۆمپانیاى ڤاکسین هاوکاریمان دەکەن بۆ زیادکردنى بەرهەم، بۆ ئەوەى بتوانین بگەین بە زستانێکى ئاسایى لەساڵى داهاتودا.

 

ئۆگۆر شاهین لەگەڵ "ئۆزلیم توریشى"ى هاوسەرى توانیان پەرە بە ڤاکسینێکى دژە کۆرۆنا بدەن کە ڤاکسینى هەردوو کۆمپانیاى "فایەرز" و "بیونتیک" ناسراوە و سەبارەت بەوەى کە ڤاکسینەکەیان تواناى ئەوەى هەیە کۆتایى بە پەتاى کۆرۆنا بهێنێت وتویەتى، "بەڵێ تەنانەت ئەگەر پاراستنیش لە هەوکردن و نیشانەکانى پەتاکە پەیدا بکات کاریگەرى گەورەى دەبێت".