گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچە لە بەغداوە بۆ هەرێم

پەرلەمانتارێک: بەمزوانە شتی چاوەڕواننەکراو لەبارەى موچەی هەرێمەوە دەبیستن

2020.11.15 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: بەمزوانە شتی چاوەڕواننەکراو لەبارەى موچەی هەرێمەوە دەبیستن

ناس کورد - کاروان مەحمود
پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی موچەی فەرمانبەران بۆ سەر حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە و هەنگاوی باشی بڕیوە و جەخت دەکاتەوە کە "لە داهاتوویەکی نزیکدا شتی چاوەڕواننەکراو دەبیستن لەو بارەیەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبوار کەریم مەحمود، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عیراق لەبارەی هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر حکومەتی فیدراڵ تایبەت بە ناس کوردی (15ی تشرینی دووەمی 2020) ڕاگەیاند، "هەوڵەکان لەو بارەیەوە بەردەوامە و پرسەکە هەنگاوی باشی بڕیوە و لەلایەن حکومەتی عیراقەوە پیشوازی لێکراوە، بەڵام لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هەندێک نیگەرانی هەیە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە خۆی ناتوانێت موچە دابین بکات، بەڵام ڕەنگە ڕێگری دورست نەکات."

سەبارەت بەوادەی یەکلاییبوونەوەی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا، ئەو پەرلەمانتارە کوردە وتی: لە وادەیەکی نزیکدا ئەو پرسە یەکلایی دەکرێتەوە و شتی چاوەڕوان نەکراو دەبیتسن لەوبارەیەوە.


لەبارەی ئەوەی ئایا پێش هاتنی ساڵی تازە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخرێتە سەر بەغدا، ڕیبوار کەریم مەحمود باسی لەوەکرد، پێش ئەو وادەیە یەکلایی دەبێتەوە، بەڵام رەنگە لە بودجەی ساڵی 2021 جێگیر بکرێت.