ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە دوو هەزار و 237 توشبووی نوێ و دوو هەزار و 813 حاڵەتی چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە تۆمار کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی ئاماری وەزارەتەکە بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە (15ی تشرینی دووەمی 2020)، لە سەرانسەری عێراق 47 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە هەبووە کە زۆربەی لە پارێزگاکانی هەرێمن.