ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیکردن و سزادانی چوار کەسی بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ڕاگەیاند کە یەکێکیان ئافرەتە و تەمەنی 29 ساڵە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی (یەکشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: " لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا به‌پێی مادده‌ی ( 14 مخدرات )، چوار کەسیان بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " له‌ڕۆژانی 8/11/2020 و 9/11/2020، هەر چوار کەسەکەسزادران به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وە:
1- (ك ، ێ ، ێ) له‌دایكبوی ساڵی ( 1985 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر )، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000) دینار .
2- ( ڕ ، ع ، ع) له‌دایكبووی ساڵی ( 1980 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر )، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000) دینار .
3- ( س ، ع ، ع) له‌دایكبووی ساڵی ( 1975 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر )، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000) دینار .
4- (ب ، ڕ ، م) له‌دایكبوی ساڵی ( 1991 ) ڕه‌گه‌زی ( مێ ) ، پیشه‌ی ژنی ماڵ ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000) دینار .