گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکانی زیادبوونی مردن

هۆکارەکانی زیادبوونی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم.. هۆشداری بە توشبووان دەدرێت

2020.11.15 - 13:50
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکارەکانی زیادبوونی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێم.. هۆشداری بە توشبووان دەدرێت

ناس کورد- کاروان مەحمود 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هۆشداری دەداتە توشبووانی کۆرۆنا لە جێبەجێکردنی رێنمایی هەڵە بۆ چارەسەر و داواشدەکات، بەزوویی سەردانی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. خالس قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم ڕەتیدەکاتەوە لە نەخۆشخانەکان چارەسەری هەڵە درابێتە توشبووانی کۆرۆنا و بە ناس کوردی رایگەیاند: " ئەو چارەسەرانەی بەکاردەهێنرێن و لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە رێگە پێدراون بۆ پەتای کۆرۆنا لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بە رەچەتە دراونەتە سەرجەم نەخۆشخانەکان تاوەکو بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکاربهێنرێن." 

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی هۆشداریشدا لەوەی، زیادبوونی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە بۆ درەنگ سەردانیکردنی نەخۆشخانەکانە و داوایکرد، ئەوانەی توشی کۆرۆنا دەبن بەزوویی بۆ چارەسەری پێویست ڕوو لەنەخۆشخانەکان بکەن.

 

سەبارەت بەچارەسەری توشبوانی کۆرۆنا لە یاریدەدەری پزیشکی کۆڵانەکان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژەی بەوەکرد: "رێنماییمان داوەتە سەرجەم یاریدەدەرانی پزیشک و تەنانەت پزیشکەکانیش لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا سەربەخۆ چارەسەر بۆ نەخۆشەکان بەکارنەهێنن و بەپێی ئەو پرۆگرامە کار بکەن کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دیاریکراوە." 

 

دكتۆر خالس قادر داواشدەکات، هاووڵاتیان گوێ لەو شتانە نەگرن کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە و ئەوەشی هۆکارێک بۆ زیادبوونی حاڵەتەکانی مردن دیاریکرد و باسی لەوەشکرد: " ئەو کەسانەی چارەسەری هەڵە دەدەنە توشبوانی کۆرۆنا و رینمایی سەربەخۆ و هەڵە بڵاودەکەنەوە بەپێی یاسا تۆمەتبارن و دەتوانرێت رێکاری یاساییان لەدژ بگیرێتە بەر."