گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مێسی داوای فرۆشتنی سێ ئەستێرەی یانەکەی دەکات

2019.05.12 - 14:28
App store icon Play store icon Play store icon
مێسی داوای فرۆشتنی سێ ئەستێرەی یانەکەی دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەکانی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویانکردووەتەوە، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە سێ ئەستێرەی یانەکەی بفرۆشێت و نایەوێت لە یانەکە بمێننەوە. ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ڕایەگەیاندووە، پاش شکستە گەورەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر لیڤەرپوڵ و کرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، مێسی بە کارگێڕی یانەکەی ڕاگەیاندووە کە چیتر نایەوێت هەریەک لە کۆتینهۆی بەڕازیلی و ڕاکیتیچی کرواتی و ئۆمتیتی فەڕەنسی لە ڕیزەکانی بلوگرانا بمێننەوە. داواکەی مێسی لەپاش ئەوە دێت، کۆتینهۆ لە سەرەتای پەیوەندیکردنی بە یانە کەتەلۆنییەکەوە نەیتوانیوە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و هاوکات ئیڤان ڕاکیتیچ لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئاستێکی خراپی پێشکەش کرد و لەگەڵ کارگێڕی یانەکەش لە کێشەدایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، هەروەها ئۆمتیتی بەرگریکار بەهۆی پێکانە زۆرەکەی ئاستی وەک ڕابردوو نەماوە. لە یاری پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرشەلۆنە بە ئەنجامی هەردوو یاری و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بەرامبەر لیڤەرپوڵی ئینگلیزی شکستی هێنا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ئەم وەرزە یانە کەتەلۆنییەکە دەستبەرداری چەند ئەستێرەیەکی بێت.