گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئێرانەوە بۆ سلێمانی

پەیامێک لە ئێرانەوە بۆ خەڵکی سلێمانی

2020.11.15 - 12:59
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە ئێرانەوە بۆ خەڵکی سلێمانی

ناس کورد-

لە پەیامێکدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی 236 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی، سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی پیرۆزبایی لە خەڵکی شارەکە کردووە و دەڵێت، "ئێران لە تەنیشت خەڵکی هەرێم و سلێمانی دەبێت." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە پەیامەکەیدا، مەهدى شوشتەرى، سەرکونڵسگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەڵێت، "هیوادارم له‌سایه‌ی پێكه‌وه‌بوونی به‌رپرسان و ڕه‌وته‌ سیاسیه‌كان و هیمه‌تی  ڕۆڵه‌كانی ئه‌م شاره‌ بینه‌ری گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی زیاتری شاری جوانی سلێمانی ببین".

 

 

دەقی پەیامەکە:

په‌یامی سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ بۆنه‌ی دوسه‌د و سی و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی
پیرۆزبایی دوسه‌د و سی و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی شاری سلێمانی، پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ به‌رپرسان و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌م شاره‌ ده‌كه‌م. هیوادارم له‌سایه‌ی پێكه‌وه‌بوونی به‌رپرسان و ڕه‌وته‌ سیاسیه‌كان و هیمه‌تی بوڵندی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م شاره‌ بینه‌ری گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی زیاتری شاری جوانی سلێمانی بین. كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك رابردوو له‌ ته‌نیشت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و سلێمانیه‌ و ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌ ڕه‌هه‌نده‌ جیا سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیریه‌كانه‌وه‌.
مه‌هدی شوشته‌ری
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی
وێنه‌كان له‌ لایه‌ن ناصح علی خیاته‌وه‌ چركێندراون.


پیام سرکنسول جمهوری اسلامی ایران به مناسبت دویست و سی و ششمین سالروز تاسیس شهر سلیمانیه
دویست و سی و ششمین سالروز تاسیس شهر سلیمانیه، پایتخت فرهنگی اقلیم کردستان عراق را به مسئولان و مردم باصفا و دوست داشتنی این شهر تبریک عرض می کنم. امیدوارم در سایه همدلی مسئولان و جریانهای سیاسی و همت بلند فرزندان این شهر، شاهد توسعه، پیشرفت و ابادانی بیش از پیش سلیمانیه زیبا باشیم. جمهوری اسلامی ایران همچون گذشته، در کنار مردم اقلیم کردستان و سلیمانیه است و برای گسترش روابط فیمابین در ابعاد مختلف سیاسی، اقتصادی و فرهنگی امادگی کامل دارد.
مهدی شوشتری
سرکنسول جمهوری اسلامی ایران در سلیمانیه
عکس ها از اقای ناصح علی خیاط