گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس وردەکاری دەخاتەڕوو

لە هەولێر کوڕێک لەسەر پۆبجی هاوڕێکەى کوشت

2020.11.15 - 11:49
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەولێر کوڕێک لەسەر پۆبجی هاوڕێکەى کوشت

ناس کورد-

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، ئەو تۆمەتبارەی لەسەر یاریی (پۆبجی) هاوڕێكەی خۆی كوشت، قۆڵبەست كرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (15ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی نەورۆز، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تومەتبارێكیان بە ناوی (ر.م.ع) بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك بە ناوی (محەمەد ئیسماعیل فەرحان) دەستگیركرد.

 

باس لەوەشکراوە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی ناوە بە تاوانەكەیدا كە لەگەڵ كەسی كوژراودا، كە هاوڕێی یەكتری بوون، لەسەر یاری و كارتی پۆبجی بووەتە كێشە و دەماقەڵەیان و دەرەنجام بە چەقۆ لە هاوڕێكەی داوە و كوشتوویەتی، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگا كرا.

me_ga.php?id=1547me_ga.php?id=1546