گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

100 هەزار بریندار

هەرێم؛ ساڵانە زیاتر لە هەزار کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ دەمرن

2020.11.15 - 11:26
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ ساڵانە زیاتر لە هەزار کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ دەمرن

ناس کورد-

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی یادكردنەوەی قوربانیانی ڕوداوەكانی هاتوچۆیە و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوادەکات، بەشێك لەو داهاتەی بەناوی ژینگە و ڕێگەوبان لە شۆفێران وەردەگیرێت بۆ بواری پەرەپێدانی هاتوچۆ خەرج بكرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی جیهانی یادكردنەوەی قوربانیانی ڕوداوەكانی هاتوچۆ لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكانەوە دیاریكراوە و ڕێكخەرانی ئەم ڕۆژە لە جیهاندا ئاماژە بەوەدەكەن، ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێك كەس دەبنە قوربانی ڕوداوەكانی هاتوچۆ، لە هەر 24 چركەیەكدا كەسێك بە ڕوداوەكانی هاتوچۆ گیان لەدەستدەدات‌ و ڕێژەكەش تا دێت ڕوو لە هەڵكشان دەكات.

 

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە ساڵی 2008 تاوەكو ساڵی 2018 واتە لەماوەی 10 ساڵدا بەهۆی ڕوداوەكانی هاتوچۆوە نزیكەی 23 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و 79 هەزار كەسیش برینداربون‌ و زیانی یەك ملیار دۆلاریشی لە ئابوری ‌عێراق داوە، هەروەها بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمیش، ساڵانە زیاتر لە هەزار كەس بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆوە گیانلەدەستدەدەن‌ و 10 هەزار كەسیش برینداردەبن.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی جەخت دەكاتەوە لەوەی هۆكاری ڕوداوەكانی هاتوچۆ بەشێكی پەیوەندی بەخراپی ڕێگاوبانەكان‌ و بەشەكەی دیكەشی پەیڕەونەكردنی یاسای هاتوچۆیە لەلایەن شۆفێرانەوە.

 

داواش دەکات حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەی تایبەت‌و ستراتیژێكی نیشتیمانی بۆ كەمكردنەوەی قوربانیانی هاتوچۆ دابڕێژێت‌ و بەشێك لەو داهاتەی بەناوی ژینگەو رێگەوبان لەشۆفێران وەردەگیرێت لەهەرێمی كوردستان، بخرێتە سندوقێكی تایبەتەوەو پارەكەی بۆ بواری پەرەپێدانی هاتوچۆ خەرجبكرێتەوە.

 

هاتوچۆی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، بە داخەوە ئەمساڵ لەكاتێكدا ئەم یادە دێتەوە، سەرپێچی شۆفێران زیادیكردوە و ئەوەش بەهۆی بارودۆخی گشتیەوە، زەمینەی لێپرسینەوەو سزادانی سەرپێچیكاران سەخت بوەو دۆخی ئەفسەران‌و كارمەندانیش دژوارو نالەبارە بەهۆی دواكەوتن‌و كەمكردنەوەی موچە لەلایەك‌و بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناش لەلایەكی دیكەوە لەگەڵ بێباكی بەشێكی زۆری شۆفێرانیش، بەپێوستی دەزانێت لەڕێگەی دەزگاكانی راگەیاندن‌و ناوەندەكانی خوێندنەوە هۆشیاری زیاتر بدرێت بەهاوڵاتیان‌و شۆفێران لەو هەڵانەی دەبنە هۆكاری ڕوداوی كارەساتباری هاتوچۆ.