گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندانی پێشمەرگە

هێزەکانی پێشمەرگە خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگای کۆیە-هەولێریان داخست

2020.11.15 - 10:08
App store icon Play store icon Play store icon
هێزەکانی پێشمەرگە خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگای کۆیە-هەولێریان داخست

ناس کورد-

چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم خۆپیشاندانی ژمارەیەک پێشمەرگەی لە قەزای کۆیە بەدوای خۆیدا هێنا، قائیمقامی قەزاکەش دەڵێت، ئەو پێشمەرگانە لە کۆیەوە گواستراونەتەوە بۆ خانەقین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە (15ی تشرینی دووەمی 2020)، ژمارەیەک پێشمەرگە لە قەزای کۆیە گردبوونەوە و بۆ ماوەیەک ڕێگای سەرکی کۆیە - هەولێریان داخست.

 

یوسف حەسەن، قائیمقامی قەزای کۆیە بەناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەو پێشمەرگانە دەوامەکانیان لە کۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ نزیک خانەقین، هەربۆیە وەک ناڕەزایەتییەک ئەو گردبوونەوەیان ئەنجامداوە."

 

وتیشی: "بڕیارەکە لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدایە و  هەندێک لە لیواکان هەڵدەوەشێنەوە و دەخرێنەسەر لیواکانی دیکە، ئەو لیوایەش کە لیوای 11ی سەربە هێزەکانی 70یە و ئەو پێشمەرگانەی تێدایە هەڵوەشاوەتەوە و دەگوازرێنەوە بۆ نزیک خانەقین."

me_ga.php?id=1539me_ga.php?id=1540