گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکە چییە؟

تورکمانستان..وڵاتێکى ’’خاڵى’’ لە کۆرۆنا

2020.11.14 - 23:51
App store icon Play store icon Play store icon
تورکمانستان..وڵاتێکى ’’خاڵى’’ لە کۆرۆنا

ناس کورد-

سەرۆکی وڵاتی تورکمانستان ڕایگەیاند، تائێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تۆمارنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵیکی ڕۆژنامەی" نیوتراڵ تورکمانستان" کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە( 14ی تشرینی دووەمی 2020) قوربان قۆڵی پردی محەمەدوڤ، سەرۆککۆماری تورکمانستان لە میانەی کردنەوەی نەخوشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە "بەهۆی پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تائێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە وپەتایە لە وڵاتەکەمان تۆمارنەکراوە".

 

وتەکانی محەمەدۆڤ لەکاتێدایە کەپێشتر، تورکمانستان لەسەرداوای ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەمانگی تەموزی ڕابردوو کەرەنتینەی گشتی ڕاگەیاند، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەش پێیانوایە دەسەڵاتدارانی تورکمانستان زانیارییەکان دەشارنەوە و ڕاستییەکان لەبارەی بوونی نەخۆشییەکە پەردە پۆشدەکەن".

 

لەئێستادا هەردوو وڵاتی تورکمانستان و کۆریای باکورسورن لەسەر ئەوەی کەتائێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکانیان تۆمارنەکراوە.   

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکۆتایی ساڵی 2019 لە شاری ووهان سەریهەڵدا و بەخێرایی تەنگى بە وڵاتانی دیکەی جیهان هەڵچنی، لە ئێستادا نزیکەی 50 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهاندا گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون و زیاترلە ملیۆنێک و 300 هەزار کەسی دیکەش بە هۆی لێکەوتەی پەتاکەوە گیانیانلەدەستداوە.