ناس کورد-
ماڵپەڕێكی ئاینی تایبەت بەوەڵامە شەرعییەكان فەتوایەكی بڵاوكردەوە لەبارەی واجب نەبوونی خۆشتن (غسل) بۆ ئەو كەسانەی سەیرى گرتەى سێکسی دەكەن و ئارەزویان هەڵدەستێ بەبێ ئەوەی توشی لەش گرانی ببن و ئاویان بێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشی وەڵامەكانی ماڵپەڕی بەهەشت كە سەكۆیەكی ئەلەكترۆنی ئاینییە بەپێی پەیڕەوی قوتابخانەی سەلەفی لە فەتوایەكدا كە ئەمڕۆ (14 تشرینی دووەمی 2020) بڵاوكراوەتەوە و ناس كورد بەدواداچوونی بۆ كردووە وێڕای جەختكردنەوەی زۆر لەسەر حەرام بوونی تەماشاكردنی گرتە سێكسییەكان و هۆشداریدان بۆ دووركەوتنەوە لێیان پێویستییەكانی خۆشتنی (غسل) ی بە بەمانەی خوارەوە دیاری كردووە:
یەكەم: هاتنە دەرى مەنى.
هاتنە دەرى مەنى بە شەهوەتەوە، لە كاتى نوستن دا بێت یا كاتى ئاگایى، نێر بێت یا مێ.
دووەم: گەیشتنى هەردوو شوێنى خەتەنە بە یەكتر:
واتە: سەرى زەكەرى پیاو لە عەورەتى ئافرەتدا داخل بكرێت با ئاویش نەیاتەوە .
سێیەم: پاك بوونەوە لە خوێنى حەیز و زەیستانى
چوارەم: مردن:
ئەگەر موسڵمانێ مرد شۆرینی واجبە بە ئیجماع.
پێنجەم: بێ باوەڕ كاتێك موسڵمان بوو:
كاتێك بێ باوەڕێك موسڵمان بوو پێویستە لەسەرى خۆى بشۆرێت.