گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتییەکە

کادیرێکى پێشکەوتووى یەکێتى: هەركەسێك بەشدارى کۆبوونەوەى سبەینێ بکات بەشداردەبێت لە برسیکردنى خەڵک

2020.11.14 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
کادیرێکى پێشکەوتووى یەکێتى: هەركەسێك بەشدارى کۆبوونەوەى سبەینێ بکات بەشداردەبێت لە برسیکردنى خەڵک

ناس کورد-

 

کادیرێکى پێشکەوتووى یەکێتى یەکێتى رایگەیاند، هەركەسێك بەشدارى کۆبوونەوەى سبەینێی سێ سەرۆکایەتییەکە بکات بەشداردەبێت لە برسیکردنى خەڵک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرتیپ جەوهەر  ( 14ی تشرینی دووەمی 2020) لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبووک کە ناس کورد بینیویەتى نوسیویەتى "هەركەسێك سبەی بەشداری لەكۆبونەوەی بەناو (سەرۆكایەتی هەرێم) بكات بەشدار دەبێت لەدرێژەدان بە سیاسەتی چەندین ساڵەی برسیكردن و بێ‌ موچەكردنی خەڵكی كوردستان".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "ئەوانەی سبەی گوایە كۆبونەوە  بە(كەس) و حزبەكان دەكەن، ئەوانەن كەنەوت و سامانی ئەم وڵاتەیان لەڕێی دەیان گرێبەست لەسەرووی هەمویانەوە گرێبەستی 50 ساڵەی توركیا، هەڕاجكردووە".

 

سەرتیپ جەوهەر دەڵێت "ئەوانە چەندین ساڵە لەپەنای دروشمی قەومیی و موزایەدەی سیاسی درێژە بەو سیاسەتە دەدەن. ئێستاش دەیانەوێ‌ چارەسەری نا قانونی و نا واقعی بخەنە روو، تاوەكو درێژە بەفرۆشتنی نەوتی كوردستان بدەن بۆ گیرفانی خۆیان. ئەوانەی سبەی لە كۆبونەوەكە بەشداردەبن، بەدڵنیاییەوە بەشێكن لە ئەجێندای ئەوانەی كۆبونەوەیان پێدەكەن".

 

ئەوەلەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم کۆبنەوە بۆ تاوتوێکردنى پێشهاتەکانى تایبەت بە دۆخى دارایی و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دواى پەسەندکردنى یاساى قەرز لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە کە پشکى هەرێمى تێدا بەستراوەتەوە بە رادەستکردنى نەوتەوە.

 

پێشتر یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەفەرمى داواى دواخستنى کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتییەکەى کرد، کە بریارە سبەینێ ئەنجام بدرێت.  

  

مەکتەبی سیاسی یەکێتى (14ی تشرینی دووەمی 2020) لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند "بۆ ڕەخساندنی زەمینەی لەبار لەپێناوی گفتوگۆ و گەیشتن بەبڕیارێكی گونجاو، كە لەبەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و باشكردنی گوزەرانی خەڵكدا بێت و یەكریزی هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان پیشانبدات، مەكتەبی سیاسی بەڕەسمی داوا لەهەر سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێمی كوردستان دەكات، كە كۆبونەوەی ڕاگەیەنراوی سبەی (15/11/2020) دوابخات بۆ كاتێكی تر، بۆ ئەوەی هەموو حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، كە نوێنەریان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە بەشداربن".