ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لە باشماخ مانگی پێشوو ٤٥ ملیۆن دۆلار (چوار ھەزارو ٥٠٠ دەفتەر) دەستکەوتی قاچاخچێتی بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى حەمەساڵح لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتى (14ی تشرینی دووەمی 2020) نوسیویەتى "باشترین خزمەتێک بە سلێمانی کۆتایھێنانە بە قاچاخچێتی و ھەڵوەشاندنەوەی داگیرکردنی ھەزاران دۆنم زەوی بەناوی پێشمەرگەو ھێزی ئەمنی".
ئاماژەى بەوەشکردووە "بەھەزاران دۆنم بەناوی ھێزی ئەمنی و چەکدار داگیرکراوە و مەتر مەتر بەدەیان ملیۆن دۆلار فرۆشرا".
عەلى حەمەساڵح دەشڵێت، "یەکێک زەوی ئەم شارە داگیربکات! ڕۆژانە خەریکی قاچاخچێتی بێت بەسەر خەڵکەکەی! چۆن دەتوانێت خزمەتی ئەم شارە بکات!!".