گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی کوردستان مەرجەکانی کاندیدى پۆستی سەرۆکى هەرێمی ئاشکراکرد

2019.05.12 - 11:54
پەرلەمانی کوردستان مەرجەکانی کاندیدى پۆستی سەرۆکى هەرێمی ئاشکراکرد
ناس کورد- سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کردەوە و ماوەی سێ ڕؤژ مۆڵەت دەدرێتە لایەنەکان سی ڤی کانیدیدەکانیان بنێرن و جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش چۆنێتی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریم ڕادەگەیەنێت. بەپێی ئەو مەرجانەى کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ی ئایاری 2019، پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کاندیدى پۆستی سەرۆکى هەرێمی دەبێت، یەکەم: تەمەنی لە کاتی هەڵبژاردندا لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت. دووەم: هاوڵاتیی و نیشتەجیی کوردستان-عێراق بێت سێیەم: لە هەموو مافە مەدەنی و سیاسییەکان بەهرەمەند بێت. مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی سێ ڕۆژ مۆڵەت هەیە بۆ خۆپاڵاوتن و پاش سێ ڕۆژەکە دوو ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بۆ تانەدان لەو ناوانەی قبوڵکراون یاخود ڕەتکراونەتەوە لە ڕێگەی دادگای تەمیز و پاش ئەو پێنج ڕۆژە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم. سەبارەت بەوەی پێش هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم، گۆڕانکاری لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا دەکرێت یاخود نا، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا کات و بەرنامەی کار بۆ دانیشتنی پەرلەمان دانەنراوە و هەر گۆڕانکارییەک بکرێت پێویستە سەرەتا بەرنامەی کاری بۆ دابدرێت و تائێستا هیچ شتێک لەو بارەیەوە نەوتراوە. مونا قەهوەچی ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێ یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کە دەنگی پێدراوە و پەسەندکراوە لەلایەن 89 پەرلەمانتار و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم بە دەنگدانی ئاشکرا دەبێت.     . نوێدەکرێتەوە..