گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم بەپەلە بجوڵێت

یەکەم لێدوانى لیژنەى دارایی لەسەر پشکى کورد لە یاساى قەرز

2020.11.14 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى لیژنەى دارایی لەسەر پشکى کورد لە یاساى قەرز

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەهاوپەیمانێتی فەتح دەڵێت، بڕگەى تایبەت بە پارەى موچەخۆرانى هەرێم لە یاسای پەرکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستادایە و پێویستە حکومەتى هەرێم بەزویی شاند رەوانەى بەغدا بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانێی فەتحى سەر بە حەشدى شەعبى، تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند (14ی تشرینی دووەمی 2020)، بەگوێرەی یاسای ئیدارەی دارایی دەوڵەت کە کورد وەک هەموو فراکسیۆنەکانی تر دەنگی پێ داوە دەبێت هەرێمی کوردستان نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەکان و بڕێک لە نەوتەکەی ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات بۆ ئەوەی حکومەتی ناوەندی پشکی لە بودجە ڕادەست بکات".

 

وتیشی "یاساکە لە بەرژەوندی هەرێمی کوردستاندایە، چونکە بەرامبەر بە ڕادەستکردنی نیوەی داهاتی دەروازە سنورییەکان و ناردنی  480 بەرمیل نەوت بۆ کۆمپانیای سۆمو، حکومەتی فیدراڵی پەیوەستکراوە کە دەبێت هەموو شایستە داراییەکان، موچەی فەرمانبەران،  پارەی کۆمپانیاکان وتێچووی دەرهێنانی نەوت لە بیرە کۆنەکان و تازە لێدراوەکان بگرێتە ئەستۆ، کە بڕکەشی بە ملیارەها دینار مەزەندە دەکرێت".

 

حەنین قەدۆ باسیلەوەشکرد "بۆچارەسەرکردنی ئەو دۆخەی ئێستا، دەبێت حکومەتی هەرێم بەزووترین کات شاندی دانوستکاریی خۆی ڕەوانەی بەغدا بکات و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کێشەکە چارەسەربکەن، بۆ ئەوەی چیدی موچەخۆرانی هەرێم موچەکانیان دوانەکەوێت".

 

جەختیشیکردەوە، تێپەڕاندنی یاساکە بەبێ کورد هیچ پەیوەندییەکی بەپرسی تایفەگەری وئاینزاگەرێتیەوە نییە، پرسەکە یاساییەوە و لە هەمانکاتیشدا پەرلەمانتاران لە ژێر فشارێکی توندی شەقامی عێراقیدان.

 

پەرلەمانی عێراق یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە ( 12س تشرینی دووەمی 2020) پەسندکرد، پشکی هەرێمی کوردستان لە نێو یاساکە دیارینەکراوە، بەڵام بڕی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کە لە پرۆژە یاساکە بە 250 هەزار بەرمیل دانرابوو، زیادکراوە بۆ 480 هەزار بەرمیل نەوت.

 

 لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق، کە بۆ ماوەی 12 کاژتژمێر بەردەوام بوو، محەممەد حەلبووسی لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنەکەی دەنگدان لەسەر یاساکە رایگەیاند "یاساکە بە تەوافوق یان بە زۆرینە تێدەپەڕێنرێت."

 

دوای دەنگدان لەسەرپێنج ماددەی یەکەمی یاساکە مشتومڕ و دەمەقاڵێ لەسەر ماددەی پێنجەم  لە نێوان ژمارەیەک نوێنەری کورد و نوێنەرانی شیعە دروست بوو، فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنەکەیان بایکۆتکرد، دەنگدان لەسەر ماددەکانی دانیشتنەکە بەڕێوەچوو و یاساکە پەسندکرا.