گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی بخوێنەرەوە

ئەنجامى سەرسامکەرى لێکۆڵینەوەیەک لەسەر بەرگریى دژى کۆرۆنا

2020.11.14 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى سەرسامکەرى لێکۆڵینەوەیەک لەسەر بەرگریى دژى کۆرۆنا

ناس کورد-

 

زانایان ئاشکرایانکرد، هەندێک مرۆڤ بەرگریى دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا هەیە و ئەو بەرگرییەش لە توشبوون بە ڤایرۆسەکەوە پەیدایان نەکردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانایانى پەیمانگاى فرانسیس کریک و کۆلێژى لەندەن لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە گۆڤارى "ساینس"ى زانستیدا بڵاوکراوەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (14ی تشرینی دووەمی 2020) ئاماژەیان بەوەداوە، پشکنینێکیان گەشەپێداوە بۆ زانینى ئاستى بەرگرى ئەو کەسانەى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون دژى ڤایرۆسەکە و ئەو بەرگریە چەند دەمێنێتەوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، هەروەها نمونەى ئەو کەسانەش وەرگیراوە کە توشى ڤایرۆسەکە نەبوون و ئەنجامێکى دڵخۆشکەر بەدەستهاتووە و دەرکەوتوە هەندێک کەس دژە تەن لە جەستەیاندا هەیە کە بەرگرى دژى توشبون بە کۆرۆنا دەکەن ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێشتر توشنەبوون.

 

سەبارەت بەو بابەتە زانایان باسیان لەوەکردووە، هۆکارى ئەوە بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە کە سیستمى بەرگرى مرۆڤ کاتێک توشى هەر ڤایرۆسێک لە خێزانى کۆرۆنا یاخود ئەنفلۆنزاى ئاسایى دەبێت وەڵام دەداتەوە و ئەوەش وەڵامى بەرگرى لەشە بۆ تەنێکى دەرەکى لە زۆرێک لە نەخۆشیەکان.

 

سەبارەت بەوەى کە چوار جۆرى تر ڤایرۆسى کۆرۆنا هەن بەڵام کوشندەنین و لەکاتى توشبونى مرۆڤ بە یەکێکیان بەرگرى دژى دروست دەکەن زانایان دەڵێن، ئەو بەرگرییەى دژى ئەو ڤایرۆسانە دروستدەبن درێژمەودا نین و نامێنن بۆیە مرۆڤ ئەگەرى هەیە جارێکى تر توشببێت.

 

دەشڵێن، ئەو ڤایرۆسانە بە کۆرۆناشەوە پرۆتینى سبایکیان هەیە جەستە دەیناسێتەوە، بەهۆى ئەوەشەوەیە دژە تەنەکان دروستدەبنەوە.