گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێنمایی بۆ دامەزراندن دەردەچێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: ئەم هەفتەیە ڕێنمایی بۆ دامەزراندن دەردەچێت

2020.11.14 - 15:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: ئەم هەفتەیە ڕێنمایی بۆ دامەزراندن دەردەچێت

ناس کورد-

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی 500 کەس بۆ وەزارەتی تەندروستی دەرکرد و بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت، ئەم هەفتەیە ڕێنمایی بۆ دامەزراندن دەردەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: " لە لایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە فەرمانی دامەزراندن بۆ 500 کەس دەرچووە، ئەوانیش ھەموویان پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری پزیشکین و لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن."

 

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم هەفتەیە ڕێنمایی لەبارەی دامەزراندنی ئەو 500 کەسە دەردەچێت و بەگوێرەی ڕێنماییەکان، دەرچووانی ئەو دوو بەشە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە."

 

سەرۆکی دیوانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم باسی لەوەشكردووە: "ئەو 500 کەسەی دادەمەزرێن کاریگەرییان لەسەر کەرتی تەندروستی دەبێت، چونکە وەزارەتی تەندروستی پێویستی بە کادری تەندروستی و پزیشک ھەیە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان."