گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەی بەشێك لە پێشمەرگە زیاد دەکات

حکومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندی پێشمەرگە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێم کرد

2020.11.14 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندی پێشمەرگە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێم کرد

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگەی بۆ سآڵی 2017 ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێم کرد و چاوەڕواندەکرێت ئەم هەفتەیە مەرسومی بۆ دەربکرێت و بگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناس کوردی ڕاگەیاند: " پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2017 لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم کراوە ."

 

وتیشی: " چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە سەرۆکایەتی هەرێم مەرسومی بۆ دەربکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانەکە دەربچێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هاوشان لیستێکی پلەبەرزکردنەوەی ساڵی 201-شی تێدایە."

 

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكرد: "لەدوای فەرمانەکە موچەی ئەو پلانە بۆ پێشمەرگە دەبەسترێت، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی چەند ساڵێکە موچەی پلە بە پێشمەرگە نادرێت."

 

سەرچاوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشكراکرد، سبەینێ دووشەممە وەزیری پێشمەرگە بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لە کێشەکانیان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی لەگەڵ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی داعش کۆدەبێتەوە. 

 

لە بەرواری 23ی ئابی ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە پلەبەرزکردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2017 جێبەجێ بکرێت و پلەبەرزکردنەکانی 2018 و 2019 و ساڵەکانی داھاتووش، بەپێی میکانیزمی نوێ و دوای وردبوونەوەی زیاتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.