ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ژمارەی ڕۆژانەی توشبووان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و دوو هەزار و 419 توشبووی نوێ تۆمارکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی عێراق، ژمارەی چاکبووانیش نزیکە لە توشبووان و دوو هەزار و 370 توشبوو چاکبوونەتەوە.
هاوکات ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 43 توشبوو گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینیان لە سلێمانی بوون بە 11 کەس، هەروەها لە دهۆک 9 کەس گیانیان لەدەستداوە، لە هەولێر 7 کەس و کەرکوکیش 4 کەس گیانیان لەدەستداوە.