ناس کورد-
نێردەى پێشووى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ سوریا ئاشکراى دەکات، لەگەڵ هاوڕێکانیدا فێڵ و تەڵەکەیان لە سەرۆکى ئەمەریکا کردووە و ژمارەى ڕاستەقینەى سەربازانى ئەمەریکایان لە ترەمپ و بەرپرسانى ترى وڵاتەکەى شاردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕى دیفینز وەن لەسەر زارى جەمیس جیفرى ڕایگەیاندووە، هەموو کاتێک فێڵ و تەڵەکەیان بۆ ئەوەى ژمارەى ڕاستەقینەى هێزەکانیان لەسەر ئەرزى واقیع لە سوریا لە بەرپرسانیان بشارنەوە.
ڕاپۆرتى ماڵپەڕەکە کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ژمارەى هێزەکانیان لەباکوورى ڕۆژهەڵاتى سوریا زۆر زیاتر بوو لەژمارەى 200 سەرباز کە دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا ساڵى 2019 ڕەزامەندبوو لە سوریا تەنها ئەو ژمارەیە بمێننەوە.
ساڵى ڕابردوو ترەمپ فەرمانى بەکشانەوەى هێزەکانیان لەسووریا کرد و بڕیاریشیدا تەنها 200 سەرباز بۆ پاراستنى ژمارەیەک لەکێڵگە نەوتییەکان بمێنێتەوە بەڵام بەوتەى جیفرى ژمارەى سەربازەکانیان زۆر لەو ژمارەیە زیاتر بووە کە سەرۆک بڕیارى مانەوەى لەسەرداوە.