گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەسەر پرسێکی ’’گرنگ’’ کۆدەبێتەوە

2020.11.14 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەسەر پرسێکی ’’گرنگ’’ کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

بەمەبەستی دیاریکردنی هەڵوێستی حزبەکە لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەئ هەرێمدا، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکان و سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە ناس کوردی وت: "ئێوارەی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەشاری سلێمانی بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکان کۆدەبێتەوە."

 

دەربارەی ناوەڕؤکی کۆبوونەوەکە پیرە ئامادەنەبوو هیچ شتێک ئاشكرابکات، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناس کوردی ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پەسەندکردنی یاسای قەرز بەبێ کورد لە پەرلەمانی عێراق و دیاریکردنی هەڵوێستی یەکێتی لەوبارەیەوە لە کۆبوونەوەی سبەینێی سێ سەرۆکایەتییەکەدا.

 

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسییدا هەریەک لە ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بەشداردەبن، بەوپێیەی ئەو دوو کەسایەتییە بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەینێی سێ سەرۆکایەتییەکە دەکەن.

 

به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، به‌بێ ره‌زامه‌ندی نوێنه‌رانی كورد لە پەرلەمانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی درا و نوێنەرانی کوردیش لە بەغدا بەشداری دانیشتنەکەیان نەکرد.