گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشنیازێک بۆ گۆڕینی ڕۆژی سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشنیازی گۆڕینی رۆژی سلێمانی دەکات

2020.11.14 - 12:30
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری سلێمانی پێشنیازی گۆڕینی رۆژی سلێمانی دەکات

ناس کورد 

پارێزگاری سلیمانی ئاشکرایدەکات، بە فەرمیی پێشنیازی پەسەندکردنی  ئەوە دەخەنە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە ساڵی 1784ی زاینیی، وەک ساڵی بنیادنانی شاری سلێمانی لەلایەن بابانییەکانەوە، جێگیر بکرێت و 7ی ئازار بە رۆژی سلێمانی، لە هەموو ساڵێکدا، دیاریبکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلیمانی لە پەیجی خۆی نوسیویەتی: "بۆ ئەوەی سلێمانی ببێتە ژوان و ژینگە و مەڵبەند و مەکۆ و سەکۆی هەموومان، دوای راوێژو لێکۆڵینەوەو بەدواداچونمان لەگەڵ بەڕێزان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی ڕۆشنبیریی و زانکۆکانی کوردستان و پسپۆڕو شارەزایانی مێژووو دەزگاو بنکەو سەنتەرو ڕێکخراوەکان تایبەت بە شارو بابانییەکان و شوێنەوارو و فەرهەنگ و کەلتورو هونەرو ئەدەب و ڕۆشنبیریی، بەڕەسمیی پێشنیازی پەسەنکردنی  ئەوە دەخەینە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە  ساڵی 1784ی زاینیی، وەک ساڵی بنیادنانی شاری سلێمانی لەلایەن بابانییەکانەوە، جێگیر بکرێت." 

 

پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی رونکردووەتەوە، ڕۆژی 7ی ئازاری 1991 کە  ڕۆژی راپەڕینی شاری سلێمانی و ئازادکردنی یەکەم پارێزگای کوردستان بە رۆژی سلێمانی، لە هەموو ساڵێکدا، دیاریبکرێت.