گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ئامادەین نەوت ڕادەست بکەین’’

حکومەتى هەرێم لەبارەى یاسای قەرزەکان: هەڵوێستمان دەبێت

2020.11.14 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم لەبارەى یاسای قەرزەکان: هەڵوێستمان دەبێت

ناس کورد - کاروان مەحمود 

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا نیگەرانی خۆی لەبەرانبەر هەڵوێستی حکومەتی فیدراڵ بەرانبەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و باس لەوەشدەکات، هەرێمی کوردستان نیازپاکی خۆی لە رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ ئاشکرا کردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێکدا بۆ ناس کورد (14ی تشرینی دووەمی 2020) ئاشکرای کرد، "لە بەرامبەر بڕینی پشکی هەرێم لەیاسای قەرزی عیراق بێگومان هەڵوێستمان دەبێت و لە ئێستادا چاوەڕوانی کۆبوونەوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین لەوبارەیەوە."

 

باسی لەوەشکرد، ئەوەی جێگەی سەرنجە لەماوەی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان شاندەکانی حکومەت هەرێمیش لە بەغدا ئامادەییان دەربڕیوە بۆ رادەستکردنی داهاتی نەوت و ناوخۆ، بەڵام بۆ ئەوەش پێویستە بەپێی دەستور بکرێت و متمانەیەک هەبێت کە حکومەتی فیدراڵ پابەندی ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت.

 

سەبارەت بە ئامانجی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا وەک ئەوەی باس دەکرێت، ئایا بۆ رادەستکردنی نەوتە یاخود مەبەست لە هەوڵدانە بۆ گۆڕانکاری لەو بڕگەیەی کە لەیاسای قەرز تایبەت کراوە بەهەرێمی کوردستان، فارس عیسا وتی: "ئێمە لە ئێستادا چاوەڕوانی کۆبوونەوەکانی هەرێمی کوردستان و سێ سەرۆکایەتیەکە دەکەین، بەڵام وەکو پێشتریش رونکردوەمانداوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە داهاتی نەوت و ناوخۆش رادەستبکات ئەگەر حکومەتی عیراق پابەندی ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان بێت."

 

فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راشیگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتەکە بکرێت و دوای ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە هەرێم سەردانی بەغدا بکات.


پەرلەمانی عیراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە یاسای قەرزی پەسەندکردو لە یەکێک لە بڕگەکانی یاساکە ئاماژە بەوەکراوە پێویستە هەرێمی کوردتان سەرجەپشکی هەرێمی کوردستان پێویستە سەرجەم داهاتی نەوت و ناوخۆ رادەستی حکومەتی فیدراڵ بکرێت و بەوەش نیگەرانی فراکسیۆنە کوردستانیەکانی لێکەوتەوەو بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد لە ئێستاشدا ژمارەک پەرلەمانتار داوا دەکەن هیچ کۆبوونەوەیەک لەهەرێمی کوردستان نەکرێت لەوبارەیەوەو حکومەتی هەرێم شاندێک رەوانەی بەغدا بکات و دانوستان لەبارەی رادەستکردنی داهاتەکان بکات.