کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار دیناری عێراقیی ئاڵوگۆڕی پێکراوە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە هەشت هەزار و 300 دینارە.
فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئایاری 2019 بەرامبەر بە 120 هەزار دیناری عێراقییە.
هەروەها، 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 500 دینارە، 100 پاوەنیش بە 155 ھەزار و 500دینارە.
100 لیرەی تورکیش بە 20 هەزار و 300 دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە هەشت هەزار 300 دیناره.
هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 112 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 129.5 دۆلارە.